فڕنێک لە سەرچناری سلێمانی داخرا

توالێتی کردووە بە کۆگا

فەرمان سادق

بەهۆی پابەند نەبوونی بە رێنماییەکان و کۆگاکردنی پێداویستییەکان لە توالێتدا، قایمقامیەتی سلێمانی فڕنێکی کولێرەی لە سلێمانی داخست.

کەمێک پێش ئێستا، قایمقامیەتی سلێمانی داخستنی فڕنێکی کولێرا راگەیاند، دەڵێت پابەندی رێنماییەکان نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە، لەدرێژەی هەڵمەتە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەرکەوتووە کە فڕنی کولێرەیەک پابەندنی مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی نابێت.
یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی فڕنەکە کۆگاکردنی پێداویستییەکانیەتی لە توالێت و شوێنی نەشیاودا، بۆیە بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی دەستبەجێ دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی