بازاڕی پەنجا عەلی كەركوك چۆڵكرا
+964
كاروان ساڵحی – كەركوك
دوو كەس ویستویانە بۆمێك لە بازاڕی پەنجا عەلی كەركوك دابنێن بەڵام پۆلیس پێیزانیون و تەقەیان لە پۆلیسێك كردووە وهەڵهاتوون.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی 964ی راگەیاند، دوو كەس بە ماتۆڕ لە نێو بازاڕی پەنجا عەلی كەركوك سوڕاونەتەوە و بۆمبێكی چێنراویان پێبووە، كاتێك پۆلیس پێیان دەزانێت، تەقە لە پۆلیس دەكەن و هەڵدێن.
ئەو سەرچاوە وتیشی، دوو چەكدارەكە بۆمبەكەیان لە ناو بازاڕەكە جێهێشتوە و هەڵهاتوون، دەستبەجێ پۆلیس گەیشتووەتە شوێن رووداوەكە و ئێستا سەرقاڵی پوچەڵكردنەوەی بۆمبەكەن.
بەپێی زانیاریەكانی 964 ئێستا ناوبازاڕی پەنجا عەلی كەركوك چۆڵكراوە و هیچ كەسی تێدا نەماوە هێزە ئەمنیەكان نەبێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد