لە خانەقین

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکە بریندار بوون


راژان ماجید

ئەمشەو لەناو شاری خانەقین رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕێکی سێ تایە و بارهەڵگرێکدا روویداوە، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕەکە و برینداربوونی سێ سەرنشینی دیکە.

رووداوەکە لە نزیک کاتژمێر 8 روویداوە.

شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین بە تۆڕی 964ی راگەیاند، تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقوبە کراوە.

964 پرسیویەتی، دوو بریندارەکەی دیکە حاڵیان باشترە، کە یەکێکیان گەورە و ئەوی دیکەیان منداڵە.

بە قسەی شایەتحاڵێک بۆ 964، ماتۆڕەکە لە پشتەوە بەخێراییەکی زۆر هاتووە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا و دەستبەجێ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.