گەورەترین وڵاتی ئیسلامی شەممەی وەکو جەژن دیاریکرد

964+
دێسکی کوردی

هەریەک لە ئیندۆنیزیا، مالیزیا و سوڵتەنەتی برونای پێکەوە رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ مانگ نەبینراوە، رۆژی شەممە جەژنی مانگی رەمەزانە.

کاتی ئەو وڵاتانە نزیکەی چوار کاتژمێر لە پێش کاتی هەولێرە و ئێستا لەوێ شەو داهاتووە و مانگ نەبینراوە.

ئیندۆنیزیا بە زیاتر لە 300 ملیۆن دانیشتووان بە گەورەترین وڵاتی ئیسلامی دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان.

جگە لەو وڵاتانە، هەریەک لە ئوستراڵیا، ژاپۆن، تایلاند و سەنگاپور هەمان رۆژی شەممە، 22.4.2023یان وەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردووە.

هێشتا وڵاتی سعودیە و لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنیان رانەگەیاندووە.