کەناڵی سعودییە: بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەینی جەژنە

964+

كەناڵی فەرمی سعودییە لە زاری پسپۆڕێکی ئەستێرەناسییەوە رایگەیاند ئێوارەی پێنجشەممە ناتوانرێ مانگ ببینرێت، بەڵام بە پێی لێکدانەوە فەلەکییەکان هەینی دەکرێتە یەکەم رۆژی جه‌ژنی رەمەزان.

مولهیم هندی، پسپۆڕی فەلەکناسی و ئەستێرەناسی لە زانکۆی شا عەبدولعەزیزی عەرەبستانی سعودییە بە کەناڵی فەرمی ئەو وڵاتەی وتووە، ”بە پێی لێکدانەوەی فەلەکی هەینی یەکەم رۆژی مانگی شەوال و جەژنە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێ بە چاو مانگ ببینرێت”.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ چاودێریی مانگ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ عێراقیشدا دیوانی وه‌قفی سونی به‌ هه‌مان شێوه‌ چاودێریی بینیی مانگ ده‌كه‌ن، به‌ڵام نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵا عه‌لی سیستانی رایگه‌یاندووه‌، به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ده‌كه‌ن به‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.

له‌ ئاستی دنیاشدا، ئوستڕالیا رایگه‌یاندووه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ده‌كه‌ن به‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.