بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی سێ رۆژ دادەخرێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، بازاڕی دراوی سلێمانی سێ رۆژ پشووی راگەیاند و دەڵێت لەو ماوەیەدا بازاڕەکە دادەخرێت.
ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە، واتە رۆژانی 21، 22 و 23ـی ئەم مانگە لە بازاڕی دراوی سلێمانی دەكرێتە پشوو.
رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، واتە لە 24.4.20232 بازاڕ كراوە دەبێت و دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە.
پێشتریش بە بۆنەی پشووەکانی نەورۆزەوە، بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەردوو بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە شاری سلێمانی و هەولێر داخران.