ئەو کەلوپەلانەی لە گیرفانی چەکدارانی رێکخراوی داعش دۆزراونەتەوە
دۆلاری سوتاو لە گیرفانی چەکدارانی رێکخراوی داعش دۆزراونەتەوە
964+
فەهمی نەبی
هێزێکی هاوبەشی هەواڵگری سەربازی عێراق، تەرمی پێنج چەکداری رێکخراوی داعشیان دۆزیەوە، بڕێک دۆلاری سوتاو و مۆبایلێک لە گیرفانیان بووە.
ئەمڕۆ 19.4.2023 بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق، ئەو هەواڵەی راگەیاند.
ئەو پێنج تەرمەی دۆزراونەتەوە لە ناوچەی وادی ئەلشای کەرکوک بووە، چوار لەو تەرمانە بەهۆی کاریگەری هێزی بۆردومانەکان بەتەواوی شێواون، بەپێی راگەیەنراوەکە یەکێک لە تەرمەکان نێردراوە بۆ پزیشکی دادی لە نەخۆشخانەی قەزای داقوق.
لە گیرفانی ئەو چەکدارانە، بڕێک سەد دۆلاری دۆزراوەتەوە کە سوتاون، هاوکات مۆبایکی نۆکیای 1100 و دوو سیمکارت هەبوونە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، ئەو کەلوپەلانەیان ناردووە بۆ بەشی لێکۆڵینەوە.