"مۆڵێكی چوار نهۆمیە"
بازاڕێكی هاوچەرخ لە دهۆك دروستدەكرێت
+964
عەمار عەزیز – دهۆک
لە دهۆك بازاڕێكی نوێی و هاوچەرخ دروستدەكرێت لەسەر رووبەری حەوت هەزار مەتر دووجا.
بەڕێوەبرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک دەرفەتی وەبەرهێنان بۆپرۆژەیەکی بازرگانی ڕاگەیاند، پرۆژەکە بەناوی بازاری هاوچەرخه لەناوچەی دومیز بەدووی نزیکەی 15کێلومەتر دەکەوێتە رۆژئاوای ناوەندی دهۆک
ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە لە موڵێکی هاوچەرخ لەسەر رووبەری 7هەزار مەتری دووجا، چوار نهومە لەگەڵ دروستکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل و چەند باخچەیەک .
فەلاح حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک بە 964ی وت،”هەر وەبەرهێنەرێک بیەوێت پرۆژەکە وەربگرێت و توانای دروستکردنی بازارەکەی هەبێت بەپێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 4ی ساڵی 2006 دەتوانێت سەرەدانی ئێمە بکات بۆ وەرگرتنی هەموو زانیارییەک لەسەر پرۆژەکە.”
ئەو وەبەرهێنەری پرۆژەکە وەردەگرێت پێویستە هەموو مەرجەکانمان وەک خۆی جێبەجێ بکات
موڵەتی پێشکێشکردن داواكاری بۆ دروستكردنی مۆڵەكە مانگێکە، ئەو وەبەرهێنەرانەی سیڤی خۆیان پێشکێش دەکەن پێویستە 9_5_2023لەبەڕێوەبرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک ئامادەبن.
زەویەکه لەسەر ناوی بەرێوەبرایەتی وەبەرهێنانی دهۆکە هەموو مامەڵەکان تەواوكراون.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد