کارەبای ١٣ گوندی گەرمیان گەڕایەوە

964+

زینوێ حەسەن – هەولێر

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کارەبای نیشتیمانییان بڕا بەهۆی شۆرتەوە، کارەبای ١٣ گوندی سنوری گەرمیان گەڕاوەتەوە، بە قسەی بەرپرسان.

ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان بە 964+ی راگەیاند، شەوی رابردوو سەرەتا کارەبای گوندەکانی زەماوەنگە و ژاڵەی حاجی قادر بەهۆی شۆرتکردنەوە پچڕاوە، بەو هۆیەوە کارەبای نیشتیمانی لە ١١ گوندی دیکەی دەورووبەری کەلار و پێباز بڕاوە.

ئەو وتی، دوای دوو کاتژمێر، چارەسەری کێشەکە کراوە لەلایەن تیمەکانی بنکەی چاکسازی باوەنور.