سێ موچەیان بەیەکەوە بۆ خەرج کرا

84 کارمەندی کارەبای سۆران گرێبەستەکەیان نوێ کرایەوە

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

گرێبەستی 84 کارمەندی گرێبەستی کارەبای سۆران نوێ دەکرێتەوە و موچەی سێ مانگیش بەسەر یەکەوە وەردەگرن.

ئەمڕۆ چوارشەمە 19.4.2023، گرێبەستی فەرمانبەرانی کارەبای پێنج قەزای ئیدارەی سۆران نوێ كرایەوە.

لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران 109 کارمەندی گرێبەستی هەیە و 84 کارمەندیان گرفتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان هەیە و سێ موچەشیان وەرنەگرتووە.

وەفا سەعید خان، بەرپرسی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، بە 964 ی وت، لە سنووری ئیدارەی سۆران 109 فەرمانبەری گرێبەستمان هەیە، 84 فەرمانبەریان موچەکەی لەسەر داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتییەکەیە، بەڵام 25 فەرمانبەرەکەی دیکە موچەکانیان لەسەر وەزارەتی دارایی و ئابووری بوو، ئەوان گرفتیان نەبوو.

دەشڵێت: دوای هەوڵێکی زۆر رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری وەرگیرا و هەم گرێبەستەکەیان نوێ کراوەتەوە و هەمیش موچەی سێ مانگیان بەیەکەوە وەرگرتووە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق