سبەی ئێوارە دیاردەی خۆرگیران روودەدات

964+

فەرمان سادق

چاوەڕوان دەکرێت سبەی پێنجشەممە 20.4.2023، دیاردەی خۆرگیران رووبدات، ناسا دەڵێت: مانگ بەنێوان خۆر و زەوی تێدەپەڕێت و دیاردەی خۆرگیران روودەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ناسا بڵاوی کردەوە کە ئێوارەی سبەی پێنجشەممە دیاردەی خۆرگیران روودەدات.

ناسا دەڵێت: دیاردەی خۆرگیرانە بە روونی لە ئوسترالیا و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دیاردەی خۆر گیرانەکە دەبیندرێت.

ئەوەش رووندەکاتەوە، کە دیاردەی خۆرگیرانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو بە کاتی ئەمریکا روودەدات کە بەکاتی کوردستان و عێراق نزیکەی 7:30 جیاوازی هەیە و دەکاتە کاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە.

بە قسەی ناسا بێت، دیاردەی خۆرگیرانی داهاتوو ساڵی 2031 روودەداتەوە.

دوا دیاردەی خۆرگیران لە 25.10.2022 بوو کە بەشێکی خۆر گیرا و لە وڵاتانی ئەوروپا و باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا بیندرا.

لە 23 ساڵی رابردوودا 49 جار دیاردەی خۆر گیران روویداوە، لەوانە 14 جار خۆرگیرانی تەواوەتی بووە.

خۆرگیرانەکە بە جۆرێک دەستپێدەکات کە مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی، بەر بە خۆر دەگرێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ خۆرگیرانی بازنەیی یاخود شێوە ئەڵقەیی لەگەڵ جوڵەی سێبەری مانگ بەسەر زەوییەوە.

ئەم خۆرگیرانە لە باشوری زەریای هێمنەوە دەبیندرێت تا دەگاتە رۆژئاوای ئورستوراڵیا و ئەندۆنیسیا و ئەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی کەمەرەیین کە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبیش دەگرێتەوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت عێراق و ناوچەکە بگرێتەوە.