هاتوچۆی سلێمانی:
GPS مەرج نییە بۆ پشکنینی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێل
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە وا بڵاوکرایەوە لەمەودوا دەبێت GPS لە پشکنینی مەرجەکانی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێلدا هەبێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نییە.
هەواڵەکە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، کە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 18.4.2023 لە پەیجی خۆیان پۆستێکیان کردووە و ئەو پێداویستیانەیان دیاری کردووە، کە دەبێت لە ئۆتۆمبێلدا هەبێت و یەکێک لەوانەش ئامێری GPSـە.
بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان وابڵاوکردەوە، کە دەبێت لە کاتی پشکنینی مەرجی تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێلدا ئامێری GPS هەبێت.
بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمای بە تۆڕی 964ی راگەیاند، هیچ بڕیارێک نە لە وەزارەتی ناوخۆ و نە هاتوچۆی سلێمانی لەوبارەیەوە نییە.
ئەو پۆستەی داندراوە، کە GPS وەک پێداویستی ناو ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، بۆ حاڵەتی رووداوی هاتوچۆ و دۆزینەوەی شوێنی رووداوەکە، یان حاڵەتی دزرانی تا بە ئاسانی بدۆزرێتەوە. وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی وای وت.