ئێزیدی و موسڵمانەکان بەیەکەوە جەژن دەکەن

پشووی جەژنی رەمەزان و چوارشەممەی سوور راگەیەندرا

964+

فەرمان سادق

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی پشووی بۆ جەژنی رەمەزان دیاری کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.4.2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند لە 20.4.2023ـەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووە تاوەکو 24.4.2023 کە دەکاتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو.

راگەیاندنی پشووەکە لە کاتێکدایە سبەی چوارشەممە 19.4.2023، چوارشەممەی سوورە کە دەکاتە جەژنی ئێزیدییەکان و لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پشووە.

تێکەڵبوونی هەردوو پشووەکە وایکردووە هەردوو جەژنەکە و پشووەکان تێکەڵ بەیەک ببن لە سبەینێوە کە دەکاتە 19.4.2023 پشووی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان تاوەکو سێشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 25.4.2023.

سبەی چوارشەممەی سوورە و جەژنی ئێزیدییەکانە و دووسبەی کە دەکاتە پێنجشەممە، عەرەفەیە و ئیدی جەژنی رەمەزانە.