حکومەتی هەرێم كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنى وانه‌بێژان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى هەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە، سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئه‌و پرسه پێکبهێنن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوزان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا، بڕیاردراوه راپۆرتێک ئاماده‌بكرێت و دواتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی لەبارەیه‌وە بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ژماره‌ى مامۆستیانى گرێبەست له‌هه‌رێمی كوردستاندا، 35 هەزار و 543 مامۆستان و موچەی مانگانەیان كه وه‌ك شایسته‌ى دارایی پێیانده‌درێت، زیاتر لە 13 ملیار‌و 700 ملیۆن دینارە.