چوارشەممەی سوورە و جەژنی ئێزیدییەکانە

سبەی پشووە

964+

فەرمان سادق

سبەی 19.4.2023، بە بۆنەی چوارشەممەی سوور، جەژنی ئێزیدییەکان، سەرچاوەیەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، چوارشەممە پشووە لە سەرجەم دام و دەزگاکان راگەیاند.

چوارشەممەی سوور، یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسانە بە رۆژمێری خۆرهەڵاتی.

ئێزیدییەكان، لەسەری‌ ساڵیاندا پشت بە رۆژمێریی خۆرهەڵاتی دەبەستن، كە لەلایەن كەنیسەی‌ ئەرسەدۆكسی ‌‌و خۆرهەڵاتەوە پەیڕەو دەكرێت ‌و 13 رۆژی‌ لەگەڵ‌ رۆژمێری‌ زایینیدا جیاوازە.