سەدان كەس ناویان نوسیوە
جەژن نزیكە و سەرتاشخانەکانی دهۆك بەرناكەون
+964
هێڤی دێوالی – دهۆک
چەند رۆژێكی ماوە بۆ جەژن، دەلاك و سەرتاشخانەكانی دهۆك بەرناكەون، رۆژانە سەدان كەس ناودەنوسن .
پەیامنێری تۆڕی964 سەردانی سەرتاشخانەیەكی كردووە لە دهۆك، دەڵێت هاوڵاتیەكی زۆر لە سەرتاشخانەكاندا دانیشتوون و دەیانەوێت سەرچاكبكەن.
سەرتاشخانەكە زۆر قەرەباڵغە، زۆربەیان گەنجن و دەیانەوێت سەریان بەشێوازێكی نوێ چاكبكەن.
ئالان بێری ، سەرتاشخانەی هەیە لە دهۆك، قسەی بۆ 964 كردووە و دەڵێت، هەفتەیەكە دەستمانكردووە بە ناونوسین بۆ سەرچاككردن، رۆژانە 150 كەس ناوی خۆیان تۆمار دەكەن بۆ سەرچاككرن.
رۆژانە 150 كەس ناو بۆ سەرچاككردن دەنوسن
دووكانەكەی ئالان گەورەیە، 10 كارمەند كاری تێدا دەكەن بەڵام هێشتا فریاناكەون و دەڵێن سەرتاشخانەكانی دیكەش هەروان.
پەیامنێرمان گەڕاوە بەنێو شەقامەكانی دهۆكدا و هەموو سەرتاشخانەكانی شارەكە قەرەباڵغن و بەرناكەون بۆ سەرچاككردن.
ئالان بێری قسەی زیاتر دەكات بۆ پەیامنێری 964 لە دەفتەرێكدا ناوی 400 كەسی نوسیوە، كە دەبێت رۆژی جەژن سەریان چاكبكات، ئالان دەڵێت دەلاكەكانی تریش وەزعیان لە من باشتر نییە.
400 كەس ناویان نوسیوە یەكەم رۆژی جەژن سەریان چاكبكەن
هێڤی دێوالی لە چەند گەنجێكی پرسیوە بۆچی دەتانەوێت رۆژی جەژن سەرتان چاكبكەن و پێشتر چاكتان نەكردووە؟
عەلی بەرواری، یەكێكە لەو كەسانەی كە ناوی نوسیوە بۆ ئەوەی رۆژی جەژن سەری بۆ چاكبركێت دەڵێت، ئەو رۆژە بۆ ئێمە گرنگە و دەمانەوێت بە روویەكی خۆشەوە لەگەڵ كەس و كارمان دەربكەوین.
بەپێی ئامارێك كە لە سەندیكای كرێكارانی دهۆكەوە وەرگیراوە، زیاتر لە 100 سەرتاشخانەی تایبەت بە پیاوان لە دهۆك هەیە، كاری سەرچاككردن و مەساجی دەموچاو جوانكاری بۆ پیاوان دەكەن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد