15 ملیار دینار بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی خەرج دەکات
964+
فەرمان سادق
بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، حکومەتی هەرێم 15 ملیار دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 17.4.2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی 14 ملیار و 975 ملیۆن دیناری بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج کرد و دەڵێت: پارەکە لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییە و بەشێوەی کەمگەری بۆ ماوەی یەک ساڵ خەرج دەکرێت.
ئەو بڕە پارەیە، بە مەبەستی گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم هاتووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی 14 ملیار و 975 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەمەش لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ئەویش بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان.