وتەبێژی یەکێتی زانایان: پێشبینیی دەکەین هەینی جەژن بێت

+964

مامۆستا رەعد ئۆمەربلی وتەبێژی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە 964ی راگەیاند، لەبەر ئەوەی ناکرێ سێ مانگی قەمەری بە دوای یەکدا 30 رۆژ بن، بۆیە پێشبینیی دەکەین مانگی رەمەزان 29 رۆژ بێت و رۆژی هەینی ببێتە جەژن.

رەعد ئۆمەربلی ئەم زانیارییانەی بە نووسین بۆ 964 ناردووە و تێیدا هاتووە ناکرێت سێ مانگی قەمەری (ناسراوە بە مانگی عەرەبی) لە دوای یەکتر 30 رۆژن بن، لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگدا جارێک دوو مانگ لە دوای یەکتری سی رۆژی تەواو پڕ دەکات، بۆیە مانگی رەجەب و شەعبانی ئەمساڵ 30 رۆژیان تەواو کردووە، کەواتە بەوپێیە مانگی رەمەزانی ئەمساڵمان دەبێ (29) رۆژبێت، بەڵام دیسان دەبێ لە ئێوارەی (29)ی رەمەزان چاودێریی مانگ بکرێت ئینجا بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

مامۆستا ده‌ڵێت “کەواتە گومان دەکەین رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژن بێ”.