ژنێک کەوتە ناو رووباری باڵەکایەتی و چارەنووسی نادیارە

964+
ئاسۆ وەرتی

بە قسەی کەسوکارەکەی، نزیک بە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ژنێکی 23 ساڵ قاچی خلیسکاوە و کەوتووەتە ناو رووباری باڵەکایەتی لە نزیک پردی حافیز لە نێوان قەزای چۆمان و سۆران و رواندز، تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، ژنەکە ناوی شلێر فەتحوڵایە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

باوکی شلێر بە 964ی وت، لە ناحیەی خەلیفان بووە “کاتێک هەواڵیان پێدام کچەکەت کەوتووەتە ناو ئاو”.

ئێستا خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەڕانن و هێشتا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.