“شه‌ممه‌ ده‌بێته‌ جه‌ژن”

964+

ناوەندی فەلەکیی نێودەوڵەتی دەڵێت: رۆژی پێنجشەممە ناتواندرێت مانگ ببینرێت، بۆیە رۆژی شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

ناوەندەکە رایگەیاندووە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ناتواندرێت پێنجشەممە بە چاو مانگ ببینرێت، تەنانەت بە تەلسکۆبیش نابینرێت، مەگەر لە لیبیا و خۆرئاوای ئەفریقا نەبێت، بۆیە رۆژی هەینی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و شەممە جەژنە.

ناوەندەکە دەڵێت، مەزەندە دەکەین زۆربەی دەوڵەتانی ئیسلامی شەممە بکەنە جەژن، بەڵام رەنگە هەندێ وڵاتیش رۆژی هەینی بکەنە جەژن.

لیژنەی فەتوای هه‌رێمی كوردستان چاوەڕێی رۆژی پێنجشەممە دەکات، بۆ ئەوەی دوا بڕیار بدات لە بارەی ئەوەی ئاخۆ لە کوردستان هەینی یان شه‌ممه‌ دەبێتە جەژن.

ئەگەر رۆژی هەینی ببێتە جەژن، ئەوا ئەمساڵ رەمەزان 29 رۆژ بووە، ئەگەر شەممەش جەژن بێت ئەوا رەمەزان 30 رۆژەکەی خۆی تەواو کردووە.