وەزارەتی ناوخۆ 8 پۆستی باڵا لە هەولێر دەگۆڕێت
964+
فەرمان سادق
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری گۆڕانکاری لە هەشت پۆستی پۆلیس و هاتوچۆ و رەگەزنامەی هەولێر کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16.4.2023، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی وزاری بە ژمارە (9980) لە (16.4.2023) دەرکردووە و تێیدا گۆڕانکاری لە هەشت پۆست کردووە.
1- لیوای پۆلیس/ هێرش ئەحمەد محەمەد مەحمود لە بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم دەگوازرێتەوە بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس/ بەشی ئەفسەرانی ژێر فەرمان.
2- گواستنەوەی عەمید/ دیدار عومەر قادر ئەحمەد لە بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر کرایە بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامە بە وەکالەت.
3- گواستنەوەی عەمیدی مافپەروەر/ ئارام بوڕهان لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر کرایە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر.
4- گواستنەوەی عەمیدی پۆلیس/ دلێر نەجاڕ لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لادرا و کرایە بەڕێوەبەری بەشی باڵی وەرزش لە کۆلیژی پۆلیس.
5- گواستنەوەی عەمید دکتۆر/ شوان عارەب لە بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەولێر بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر.
6- گواستنەوەی عەمیدی پۆلیس/ سوهێل نەجمەدین عەولا لە میلاکی راگرایەتی کۆلیژی پۆلیس و کردنی بە بەڕێوەبەری رەگەزنامەی هەولێر.
7- گواستنەوەی عەمیدی دکتۆر/ عەبدولرەحمان ئیسماعیل لە بەڕێوەبەری نووسینگەی زانیاری هەولێر و کردنی بە بەڕێوەبەری بەشی ئاراستەکردن و رابەریکردنی مەعنەوی.
8- گواستنەوەی عەمیدی پۆلیس/ عزەدین نەجمەدین لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و کردنی بە بەڕێوەبەری نووسینگەی زانیاری پارێزگای هەولێر.