له رۆژى ژینگه‌ی كوردستان
هێشتا هه‌رێم له ئاستی ستانداردى نێوده‌وڵه‌تىی نییه
964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر
به‌رپرسی راگه‌یاندن و هۆشیاری له فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه شاری هه‌ولێر و شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێم ستانداردی نێوده‌وڵه‌تى ژینگه‌ییان جێبه‌جێ كردبێت، ده‌شڵێت، هۆكاری سه‌ره‌كى پیشبوونى ژینگه هاتوچۆیه.
لەیلا محەمەد، بەرێوبەری هوشیاری و راگەیاندن لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، به 964ـى راگه‌یاند، ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى بۆ فه‌راهه‌مكردنى ژینگه، 25% ـه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت كه‌متره له‌و رێژه‌یه”.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ولێر رێژه‌كه‌ى 13% یه، دهۆك وسلێمانیش به‌هه‌مان شێوه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رێژه‌یه، وتیشی “باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دهۆك به‌هۆى سه‌وزایی زۆره‌كه‌یه‌وه گه‌یشتبێته ئه‌و رێژه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه”.
دیاریكردنی رۆژی 16ی نیسان وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتی یه‌كه‌م هێرشی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه كه له 16ی نیسانی ساڵی 1987 شێخ وه‌سانان و بالیسان و گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد و زیانی گه‌وره‌ی به ژینگه‌ی كوردستانیش گه‌یاند .
په‌رله‌مانی کوردستانیش لە دانیشتنی رۆژی 7ی نیسانی ساڵی 2008 بە بڕیاری ژمارە یه‌كی ساڵی 2008، رۆژی 16ی نیسانی هەموو ساڵێكی بە رۆژی ژینگەی کوردستان دیاری کرد.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن