ساغکردنەوە

کەمپی کبرتۆی ئاوارە ئێزیدییەکان ئاگری تێبەر نەبووە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ 15.4.2023، ئەو دەنگۆیەی کە گوایە ئاگر لە کەمپی کبرتۆ لە قەزای سێمێل بەربووە، بە قسەی بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بێت راست نییە.

بەپیی بەدواداچوونێکی 964 بێت، چەند منداڵێک ئاگریان کردووەتەوە لە کەمپی کبرتۆی ئێزیدینشینەکانی سنووری قەزای سێمێل، بەڵام ئاگرەکە  بچووک بووە و تەنەشەی نەکردووە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندن بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک بە 964 وت، کاتژمێرێک پێش ئێستا ئاگرەکە ببوەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئێمە زوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام کاتێک گەیشتن ئاگرەکە هێندە بچووک بوو، کوژێندرایەوە و تۆماریش نەکرا وەک ئەوەی بگوترێت ئاگر لە کەمپی کبرتۆ بووەتەوە.

دەیان جەعفەر ،بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت: ئەمڕۆ هیچ روودای ئاگر کەوتنەوە لە کەمپی کبرتۆ رووی نەداوە.

دەشڵێت: چوار رۆژ پێش ئێستا چوار خێوەت بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگریان گرت و ناوماڵی ئەو چوار خانەوادەیەش هەمووی سووتاون، بەڵام خۆشبەختانە خۆیان سەلامەتن بوون و زیانی گیانی نەبوو.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق