خەڵکی دۆڵی شاورێ رێگە نادەن بێگانە بچێتە ناوچەکەیانەوە

+964
ژێوار خدر – راپەڕین

دانیشتووانی گوندەکانی دۆڵی شاورێی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لەسەر پردی گوندی ناوەزینان، خاڵێکی پشکنینیان داناوە و رێگە نادەن ئەگەر کەسێک خەڵکی ناوچەکە نەبێت، روو بکاتە گوندەکانی ئەو دۆڵە.

سەبارەت بە هۆکاری ڕێگانەدانی خەڵکی بۆ دۆڵی شاورێ، ئیسماعیل مەمەند کە دانیشتووی گوندی ناوەزینانە، بە 964ی وت: “ئەوکەسانەی بێگانەن زۆر بێ .ویژدانانە پەلاماری گژوگیای ناوچەکە دەدەن و سروشتەکەی دەشێوێنن، بۆیە ئێمە رێگەیان نادەین بێنە ناوچەکەمان بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری”

دۆڵی شاورێ سەر بە ناحیەی سەرکەپکانی ئیدارەی راپەڕینە و بەهۆی سروشت و ئاو و هەواکەیەوە، وەک ناوچە کوێستانەکانی دیکەی کوردستان، ساڵانە گژوگیایەکی بەهارەی زۆری لێ دەڕوێت و ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکانی دیکەوە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری رووی تێبکەن .

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا