بڕیاری بۆ دەرچوو
لە ئاکرێ غازی بازرگانی هەرزان کرا
+964
عەمار عەزیز – دهۆک
لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ بڕیاری دا لەمەودوا غازی بازرگانی بۆ یەک بوتڵ دەبێت بە 12هەزار دینار بدرێتە هاوڵاتی، هەرکەسێک گرانتر بفرۆشێت سزادەدرێت.
لە قەزای ئاکرێ سێ کارگەی غازی حکومی هەن، کە رۆژانە یەک بۆتڵی غاز بە 9 هەزار دینار له رێگه‌ی بریکارەکان بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکەن، پێویستی قەزایەکە لە وەرزی زستاندا 75هەزار بۆتڵه، به‌ڵام بە پێی وەرز و خواستی خەڵک ژمارەکە دەگۆڕێت.
شه‌هاب یاسین، سەرۆکی لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ بە 964ی وت، “ئاگه‌داری هەموو دانیشتووانی قەزای ئاکرێمان کردووه‌ته‌وه، لەمەودوا غازی بازرگانی دەبێتە 12 هەزار دینار، گشت بریکارەکانی غاز دەبێت بۆ یەک بۆتڵی غازی بارزگانی تەنیا 12هەزار دینار لە هاوڵاتی وەربگرن، هەر بریکارێک پابەند نەبێت و گرانتر بیفرۆشێت، بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.
وتیشی، “پێشتر یەک بۆتڵی غازی بازرگانی بە 13هەزار و 500دینار بوو، هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەی ئێمە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە غازی بازرگانی بە گشتی لە هەرێمی کوردستان هەرزان بووە، ئێمەش بەپێی نرخی گشتیی غاز بڕیار دەردەکەین، ئەگەر هێشتا هەرزانتر بێت لەوانەیە ئێمە ئەوکات بڕیارێکی دیكه بده‌یت”.
به‌هۆی كۆتاییهاتنی وه‌رزی زستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، پێده‌چێت خواستنی خه‌ڵك بۆ به‌كارهێنانی غاز كه‌متر بووبێته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆیه‌كانی دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی به گشتی له كوردستان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا