"زیانی نییە"

ئایا ئەوانەی كیتۆ دەكەن دەتوانن بە رۆژووبن؟

+964
ئاودێر عومەر- سلێمانی
كیتۆ لە نێو هاوڵاتیانی كوردستاندا پەرەی سەندوە، بەشێك لەو كەسانەی كیتۆ دەكەن دەیانەوێت بەڕۆژووببن و ترسیان لە بە رۆژووگرتن هەیە، 964 بەدوای ئەو پرسیارەدا چووە.

كیتۆ دایت، جۆرە رجیم و وەرزشێكە ئەو كەسەی كە ئەنجامیدەدات دەبێت واز لە خواردنی شیرینی و ئەو بابەتانە بهێنێت كە لە كاربۆهیدرات پێكدێت و هەروەها دەستدەكات بە خواردنی گۆشت و چەورەمەنییە ئاژەڵییەكان، وەك بەز و چەوری ئاژەڵ.

ئایا ئەوانەی كیتۆ دەكەن دەتوانن بە رۆژووبن؟

ئەم وەرزشە هاوكاری بەكارهێنەرەكە دەكات لە كەمترین كاتدا زۆرترین چەوری لە لەشیاندا بتوێننەوە.

ئەم جۆرە رجێم ووەرزشە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان پەرەیەكی زۆری پێدراوە و تەنانەت خواردنگەی تایبەتشی بەو كەسانە دروستكراوە كە ئەم رجێمە دەكەن.

بەپێی ئامارێك كە دەست 964كەوتوە، لە هەولێر پێنج هەزار كەس لە سەنتەرەكانی كیتۆ خۆیان تۆمار كردووە و لە سلێمانیش نزیكەی چوار هەزار كەس خۆیان لە سەنتەرەكان تۆماركردووە.

لە سلێمانی رۆژانە 70 كەس سەردانی رێستۆرانتێكی تایبەت بە كیتۆ دەكەن لە سلێمانی.

دکتۆر کامەران ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراکە لە سلێمانی لێمان پرسی ئایا ئەو كەسانەی كە كیتۆ دەكەن دەتوانن بەڕۆژوببن.

وتی: بەڵێ ئەو كەسانەی كە دەتوانن كیتۆ بكەن دەتوانن بەرۆژوببن و لەسەر كیتۆكردنەكەی خۆیان بەردەوام بن و هیچ زیانێكی تەندروستیان پێناگات ئەگەر خۆیان پێشتر هیچ نەخۆشیەكی دیكەیان نەبێت.

كیتۆكەران دڵنیا دەكەینەوە دەتوانن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكیان بەربكەوێت بەڕۆژووبن و بەردەوابن لە كیتۆكەی خۆشیان.

دكتۆر مازن جەمیلە، لە سلێمانی سەنتەرێكی تایبەتی بە كیتۆ هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئەویش دڵنیایی دەدات كە كیتۆ بۆ رۆژووگران خراپنییە، دەشڵێت رۆژانە بەشداربوانی كیتۆ روو لە زیادبوون دەكەن.

ئەو كەسانەی كە كیتۆ دەكەن، دەبێت تەندرستیان باشبێت و هیچ نەخۆشیەكی درێژخایەنی نەبێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد