لە سنوری قەزای خەبات شەڕەتەقە بوو
964+
کەمێک لەمەوبەر لە ناحیەی رزگاری قەزای خەباتی هەولێر شەڕەتەقە بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، سێ کەس بەسوکی بریندار بوونە و دوو کەسیش دەستگیرکراون.
964 پەیوەندیکرد بە نەخۆشخانەی گشتی قەزای خەبات، ئەوان رەتیانکردەوە هیچ بریندارێک ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی شەڕە تەقە هاتبێتە نەخۆشخانەکەیان.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە رووداوی شەڕە تەقە لەو قەزایە پەرەی سەندووە و دامودەزگا ئەمنیەکان رۆژانە هەڵمەتی داەستبەسەرداگرتنی چەکیان لەو قەزایە هەیە.