964+
پلە نایابەکانی کوردستان
سیروانی نوێ سەرکەوتنی بەسەر ئاکرێ تۆمارکرد
964+
یادگار محەمەد-سلێمانی
ئەمڕۆ هەینی لە گەڕی 26ی خولی تۆپی پێی یانەی پلە نایابەکانی کوردستان، لە یاریگای ئاشتی یانەی سیروانی نوێ میوانداری ئاکرێی کرد.
گێمی یەکەم، یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ باشتر بینران، لە خولەکی 35 دیلمان رۆکان گۆڵی یەکەمی بۆ سیروان تۆمارکرد .
گێمی دووەم، بەهەمان ئاستەوە یانەی سیروانی نوێ کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو، لەکاتی زیادکراوی یارییەکە و لە خولەکی 94 توانیان لەڕێگەی ئاریان جەوهەرەوە، گۆڵی دووەم و بردنەوە تۆامر بکەن.
دەرئەنجام یانەی سیروانی نوێ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ و چووە پلەی 12ـی ریزبەندی، لە بەرامبەردا یانەی ئاکرێ بە کۆی 31 خاڵ لە پلەی 10ـی ریزبەندی مایەوە .
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی