
ئێمباپێ فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئێمباپێ گومانی دروست كردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان گومانی لە بەشداریکردنی لە یارییەکانی ئۆڵمپیادی هاوینه‌ی 2024 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دروست كرد، كه لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
ئێمباپێ به میدیای فه‌ڕه‌نسای وت: نازانم لە پێکهاتەی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئۆڵمپیادی پاریس دەبم یان نا، بێگومان هیوادارم بەشداریی ئەم پێشبڕکێیە بکەم.
کیلیان دەشڵێت، هەمووان دەزانن کە من هەمیشە خەونم بە بەشداریکردن لە ئۆڵمپیاد بینیوە، بەڵام بڕیارەکە و بابەتەکە تەنیا پەیوەندیی بە منەوە نییە، بەڵکو کۆمەڵێک پێوەر هەیە دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و مه‌رجیش نییه به‌شداریی بكه‌م.