پێشمەرگەی سلێمانی لە کۆمەڵەی دووەم یاریدەکات
+964
یادگار محەمەد- سلێمانی
خولی پلە یەكەكانی عێراق دەستپێدەكات و پێشمەرگەی سلێمانی لە كۆمەڵەی دووەم یاریدەكات.
لە شاری بەغدا تیروپشكی خولی لاوانی یانە پلە یەكەكانی عێراق راكێشرا.
وا بڕیارە 15 یانە بەشداری بكەن و دابەشكراون بەسەر سێ كۆمەڵەدا.
لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە کۆمەڵەی دووەم شان بەشانی یانەکانی دیالە و جۆلان و مرور و سامەرا لە كۆمەڵەكەی خۆی یاری دەكات.
بڕیارە خولی لاوانی یانە پلە یەکەکانی عێراق بە شێوازی خول و بە دوو قۆناغی چوون و هاتن یارییەکانی بەرێوەبچێت .
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد