سەیرانگای سەرچناری سلێمانی - وێنە: 964
سەرچنار دەکرێتە پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
سەرچناری شاری سلێمانی دەکرێتە پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری، گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، پلانەکە تەواو بووە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ رەزامەندی.
بەپێی پلانە ئامادەکراوەکە، دەروازەیەک لای هۆتێل ئەبوسەنا لە بەشی رۆژهەڵاتی سەرچنارەوە دادەندرێت و هەتا کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەکرێت بە یەک پڕۆژەی گەشتیاریی گەورە.
دەستەی گەشتوگوزاری سلێمانی لە بەرنامەیدایە بە زۆرکردنی سەوزایی، رێکخستنەوە و کردنەوەی پێویستییەکانی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا وابکات، هەرکەس چووە سەرچنارەوە هەستی ئەوەی هەبێت لە پڕۆژەیەکی تەواو گەشتیاریدایە.
ئێستا پڕۆژەکە لای ئەنجوومەنی وەزیرانە و چاوەڕوانی پەسەندکردنین تا دەستبەکار بین و پڕۆژەکە ئەنجام بدەین. ئەمە وتەی ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانییە بۆ تۆڕی 964.