ئەوە نەما هەرکەس بیەوێت بەنزین لەسەر شەقام بفرۆشێت

964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
شارەوانی سلێمانی فرۆشتنی بەنزین بە دەبە لەسەر شەقام قەدەغە دەکات و ئەوەش وەک سەرپێچی و زیادەڕۆیی دەبینێت.
لەسەر بەشێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی بەنزینێک بە دەبە بەناوی بەنزینی ئێرانیەوە دەفرۆشرێت و تۆڕی 964 دەزانێت، ئەو بەنزینە لە مەرزەکانەوە بە شێوەی فەرمی و قاچاخ هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.
لیتری بە هەزار دینار دەفرۆشرێت و ئەوانەی کارەکەش دەکەن، هیچ مۆڵەت و رێگەپێدرانێکیان نییە.
زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، “ئێمە ئەو کارە وەک زیادەڕۆیی سەیر دەکەین و بەشێکی ئیشی ئێمەش لابردنی زیادەڕۆییە و لابردن و قەدەغەکردنی ئەو بەنزینفرۆشانەش لەو چوارچێوەیەدایە”.