کورتە باڵاکان بە شەویش دەوام دەکەن


عەمار عەزیز – دهۆک

كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی دهۆك بەشەویش دەوامدەكەن و هەر كورتە باڵایەك  كارێكی هەبێت بۆی دەكەن

وەحید سەعید، بەرپرسی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی دهۆک بە 964ی وت، بۆ زیاتر خزمەتکردنی کورتە باڵاکانی پارێزگای دهۆک، بڕیارمانداوە بە شەوانیش لەمانگی رەمەزان پێشوازی لە كورتە باڵاكان بكەین.

هەفتەی دوو شەو لە کاتژمێر 8ی شەو تا 10ی شەو لە بارەگای کۆمەڵەی کۆرتە باڵاکان دەوام هەیە و هەر كورتەباڵایەك كاری هەبێت بۆیدەكەن.

وەحید سەعید دەشڵێت، لە مانگی رەمەزان بەهۆی بە رۆژوو بوون بێتاقەت و ماندوو دەبن لەوانەیە بە رۆژ نەتوانن سەرەدانی ئێمە بکەن بۆیە ئێمە بەشەوان مامەڵەکانیان بەرێدەکەین.

لەسنوری پارێزگای دهۆک 231 کورتە باڵا هەیە و یەك ئۆفیسی تایبەت بەكارەكانیان هەیە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد