"لەمەودوا مەچنە نەخۆشخانە تایبەتەکان"

یەکەیەکی چاودێریی چڕی منداڵان لە سلێمانی دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

یەکەیەکی چاودێرغی چڕی منداڵان لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دەڵێت، لەمەودوا کەس پێویستی بە نەخۆشخانەی تایبەت نابێت بۆ نەخۆشیی منداڵەکەی.

یەکەکە لەناو نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری دەبێت و 25 کارمەندی نوێی بۆ دامەزرێندراوە. هاوکات 20 کارمەندی تر، کە پێشتر بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا تەرخان کرابوون دەگەٌێندرێنەوە یەکەکە.

تۆڕی 964 دەزانێت، یەکەکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە و نەخۆشخانەکە چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو کارمەندانەیە.

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری بە تۆڕی 964ی وت، “بە کردنەوەی ئەو یەکەیە هیچ نەخۆشێک پێویستی بەوە نییە ببرێتە نەخۆشخانە تایبەتەکان”.

وتیشی، “یەکەکە لە نهۆمێکی نەخۆشخانەکە دەکرێتەوە و لە حاڵەتی ئاسایی 20 نەخۆش و لە حاڵەتی نائاساییشدا 30 نەخۆش لەخۆی دەگرێت و هەموو خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش دەکرێت”.

لە شاری سلێمانی لەناو نەخۆشخانەی شاردا یەکەیەکی تری چاودێریی چڕی منداڵان هەیە، کە 20 نەخۆش لەخۆی دەگرێت.