ڤیدیۆ: ناوبژیوان له یاریزانێكی لیڤه‌رپوولی دا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و ئارسیناڵ له پرێمه‌رلیگ، یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان شه‌قێكی له ده‌موچاوی یاریزانێكی لیڤه‌رپوول دا.
دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی مه‌كسیك، كه ناوبژیوان به شه‌ق له ناو رانی یاریزانێكی دا، دوێنێ شه‌و له یاریی لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگی نێوان لیڤه‌رپوول و ئارسیناڵدا، كه به یه‌كسانبوون به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات، له پشووی نێوان گێمه‌كاندا یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان “كۆستانتین هاتزیداكێس” به ئانیشكی شه‌قێكی له ده‌موچاوی ئاندی رۆبرتسۆنی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول دا، كاتێك یاریزانه‌كه ویستی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
دواتر یاریزانه‌كه ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی له رووداوه‌كه ئاگه‌دار كردووه.
ئه‌و كاره سه‌رسامییه‌كی زۆری دروست كرد، لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ئینگلته‌راش رایگه‌یاند به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بڕیاریان دا ناوبژیوانه‌كه هیچ یارییه‌ك به‌ڕێوه‌نابات، تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن.