ساغکردنەوە
ده‌نگۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى درۆنێك له دهۆك هەیە
964+
هێڤى دێوالى – دهۆك
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی 964 له دهۆك، ده‌نگۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى درۆنێك له سنوورى ئه‌و پارێزگایه‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى دەستکەوتوون، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كه‌سێك به مه‌به‌ستى ده‌ستخستنى گیاى به‌هاره چوونه‌ته ناوچه‌كانى سنوورى گوندى بوتیا، له‌وێ درۆنێكی كه‌وتوویان بینیوه و راسته‌وخۆ لایه‌نى په‌یوه‌نداریان لێ ئاگاداركردووته‌وه.
گوندى بوتیا كه‌و‌تۆته باكورى رۆژهه‌ڵاتى به‌نداوى دهۆك.