ئۆتۆمبێلێک لەکاتی بەنزین تێکردن. وێنە :964
خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی کەمی کردووە
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
لە پاش سەعات 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ھەرسێ جۆرەکەی بەنزینی بازرگانی لە سلێمانی بە بڕی 25 دینار دادەبەزێت.
ھۆکاری دابەزینی نرخی بەنزینی بازرگانی، بە ھۆی زۆریی بەنزینە رکابەرەکانەوەیە، وەک بەنزینی 690 دیناری 800 دینارییە.
ئەمرۆ یەکشەممە 8.4.2023 بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆری 964ی وت، “دابەزینی ھەرسێ جۆرەکەی بەنزین بە بڕی 25 دینار، بۆ زۆربوونی بەنزینی عێراقی 690 دیناری و بەنزینی 800 دیناری دەگەڕێتەوە، کە خواست لەسەر بەنزینی بازرگانی کەمکردووەتەوە”.
بەو پێیەش بێت، بە نرخی نوێ بەنزینی نۆرماڵ لە 925 دینارەوە دەبێت بە 900 و سوپەر لە 1275ـەوە دەبێت بە 1250 و موحەسەن لە 1125ەوە دەبێت بە 1100دینار.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا