"بۆ ژنێكی 91ساڵ"
“گەورەترین نەشتەرگەریمان ئەنجامداوە”
+964
کوردستان ئەحمەد
لە نەخۆشخانەی فێركاری شەهید دكتۆر خالید لە كۆیە نەشتەرگەریەكی گەورە بۆ ژنێكی 91 ساڵی ئەنجامدرا.
نەخۆشەكە ئێسكی گەورەی رانی شكاوە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە توانرا بگەڕێتەوە سەر پێكانی خۆی.
نەشتەرگەریەكە بە بەكارهێنانی شیش و پلێتی تینانیۆم تایبەت كرا.
دوای یەك رۆژ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكە، ئەو ژنە هەڵساوەتەوە سەر قاچەکانی خۆی، ئێستا تەندروستی زۆر باشە گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی.
پەیجی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو زانیارییانەی لەسەر نەشتەرگەرییەکە بڵاوکردۆتەوە.
“بەردەوامین لە درێژەدان بەخزمەتكردنی هاوڵاتیان و كار لەسەر ئەوەدەكەین زۆرترین نوێكاری و داهێنان لە كاری تەندروستیدا بكەین”. وەزارەتی تەندروستی وادەڵێت.
بەپێی ئەو وێنانەی كە بڵاوكراونەتەوە، ئێسكی نەخۆشەكە بەتەواوەتی شكاوە و دواتر خراوەتەوە شوێنی خۆی، لە یەكێك لە وێنەكاندا نەخۆشەكە هەستاوەتە سەرپێی و دڵخۆش و ئاسودەیە.