لە کەرکوک مامەڵەی فۆرمی خۆراک راگیرا

964+

كاروان ساڵحی-كەركوك

وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە کەرکوک مامەڵەکردنی فۆرمی خۆراکی راگرت، ئەمەش وەک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک.

ئەمڕۆ شەممە 8.4.2023، فەرمانگەی خۆراكی کەرکوک، مامەڵەی فۆرمی خۆراکی بۆ کاتێکی نادیار راگرت، چونکە لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق بڕیارە بەیانی رۆژی یەکشەممە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەستپێبکات.

تەڵاڵ دلێمی، بەڕێوەبەری لقی کەرکوکی دابەشکردنی خۆراك بە 964ی وت، لەسەر رێنمایی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەشی پلاندانان و بەدواداچوون، بڕیارماندا بە راگرتنی مامەڵەی فۆرمی خۆراك، هێشتا دڵنیانین کەی پرۆسەکە دەستپێدەکات.

بەوتەی بەڕێوەبەری خۆراکی کەرکوک، ئیدی فۆرمی خۆراک لە کاغەزەوە دەکرێتە کارتی ئەلیکترۆنی.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی