له‌ گوندێكی بجیل دوو رۆژه‌ منداڵێك ون بووه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندی مێرگەموشكى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى بجیلى دهۆك، دوو رۆژه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 12ساڵان بزربووه‌ و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

منداڵه‌كه‌، ناوى حه‌سه‌ن سادق محه‌مەدە، له‌ کاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ی رابردووەوە له‌ ماڵ ده‌رچووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

حه‌مدی شه‌مزین ئامۆزاى ئه‌و منداڵه‌ به‌ تۆڕی 964ـى وت، “ئاسایش و پۆلیسمان له‌ ونبوونى كوڕه‌كه‌مان ئاگادار كردووەته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا بێ ئه‌نجام بووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، حه‌سه‌ن به‌ تووڕه‌بوونەوە له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رچووه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تى، وتیشی “هیچ نه‌خۆشی و حاڵه‌تێكی خراپی ته‌ندروستى نییه‌”.

حه‌مدی داواكاره‌ هه‌ر كه‌سێك ئەو منداڵەی دۆزییه‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌یه‌وه‌ بكات :
07504446514