ناڵەی دەف و کۆڕی زیکریان دەروێشان دەباتە دونیایەکی تر

964+

هونەر فارس – کەلار

جەلیل محەمەدی تەمەن 43 ساڵ، نیشتەجێی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلارە و خۆی ئامادە دەکات تاوەکو ئەمشەویش خۆی بە زیکرکردن مەست بکات.

ئەو موریدە عاشقەی تەریقەتی کەسنەزانی، هەموو شەوانی دووشەممە و پێنجشەممەیەک روو لە تەکیەکەی دەکات.

هەر کە شەوی دووشەممە و پێنجشەممە داهات، دەروێشی گەنج و پیر، تەنانەت منداڵەکانیشیان روو لە تەکیەکە دەکەن و دەیکەن بە بەزمی خۆیان

گەرمکردنی زکری دەروێشان لەژێر سەرپەرشتی خەلیفەیەکدا بەڕێوە دەچێت و خەلیفەش باسی کۆڕی زیکری شەوان و بەشداریکردنی گەنجانمان بۆ دەکات

مێژوی بنیاتنانی تەکیەی کەسنەزانی لە کەلار بۆ 28 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لەو ماوەیەدا چەند جارێک شوێنەکانیان گواستووەتەوە، ماوەی سێ ساڵیشە لە گەڕەکی کەلاری کۆن تەکیەیەکی نوێیان بۆ زیکر و حەی ئەڵای شەوانیان دروستکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی