لە گرتوخانەیەکی کەرکوک هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە کەرکوک هاوڵاتیەکی کورد، کە پێشتر فەرمانبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی خورماتوو بوو، لە کاتی بەسەربردنی ماوەی سزای زیندانییەکەی گیانی لەدەستدا.
964 زانیویەتی، هاوڵاتییەکە ناوی محەمەد شەهاب ئەحمەدە و تەمەنی 59 ساڵە، لە بەندیخانەی “تەسفیراتی کەرکوک” بەند کرابوو.
محەمەد شەهاب ئەحمەد، لەلایەن دەستەی دەستپاکیی کەرکوکەوە، بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای تێکچوونی رەوشی تەندروستی، بەهۆی ئەوەی نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە، لەکاتی گەیاندنی بەنەخۆشخانە، ئەو هاوڵاتییە گیانی لەدەستدا.
تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری بۆ زیاتر دڵنیا بوون لە هۆکاری گیان لە دەستدانەکەی.