لە خەباتی هەولێر شەڕەتەقەیە
964+
ئەمە دیمەنی شەڕەتەقەی کۆڵان بە کۆڵانی نێوان دوو بنەماڵەیە لە قەزای خەباتی هەولێر، کە حاڵی حازر روودەدات، ئاسایشی قەزاکە بۆ 964ی پشتڕاستکردەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی خەبات بۆ 964، تاوەکو ئێستا کوژراوێک و یەک بریندار هەیە.
کوێستان ئەحمەد قایمقامی خەبات بە 964ی وت، کێشەکە لەسەر مۆبایل فرۆشتن بووە و گەیشتووە بەم رەوشەی ئێستا.
ئێستا پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی رووداوەکەن و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.