ئیتاڵیا فەرماندەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ئیتاڵیا فەرماندەی هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان گۆڕی و کەسێکی نوێی وەک جێگرەوە و فەرماندەی تازە ناساند، لهلایهن سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازی لێكرا.
وهزارهتی پێشمهرگه رۆژی پێنجشەممە لە فەیسبوکی خۆیان رایگەیاند، بهبۆنهی كۆتایهاتنی ئهركهكهی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، کۆڵۆنێڵ دانیال پیسانی لەگەڵ شاندێکدا سەردانی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد.
“دانیال پیسانی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی بە سەرۆکی ئەرکان راگەیاند و کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلفادۆری وەک جێگرەوە و فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی ئەرکان ناساند”، وهزارهتی پێشمهرگه وای وت.
ئیتاڵیا لە شەڕی داعش، بە یارمەتی لۆجیستی و پێدانی چەک هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەی کرد.
لە ئێستادا ئیتاڵیا نزیکەی 280 راوێژکار و سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.