دیمەنێک لە خولەکە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
11 تیپ له خولی بالهی سلێمانی بهشدارن
964+
یادگار محهمهد – سلێمانی
به بهشداریی 11 تیپ و ناوهندی وهرزشیی جیاواز، خولی یاریی تۆپی باله له سلێمانی بهڕێوهدهچێت.
لە ژێر چاودێریی نوێنەرایەتی سلێمانیی لیژنەی ئۆڵمپیی كوردستان و بە سەرپەرشتیی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی بالە، خولێک بۆ تیپ و ناوەندە وەرزشییەکانی ناو شاری سلێمانی کرایەوە.
جەمال حاجی عەلی ئەندامی فیدراسیۆنی بالەی کوردستان، بە تۆڕی 964ی رایگەیاند، بەهۆی هاتنهوهی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە و بۆ زیاتر پێشخستن و پێگەیاندنی یاریزانانی یاریی بالە ئەم خولەمان رێکخستووە، کە 11 تیپ و ناوەندی وەرزشی ناو شاری سلێمانی بەشداریان تێدا کردووە.
وتیشی، ” سیستمی خولەکە بە شێوازی دهرچوونی تیپ به دوو دۆڕان بەڕێوەدەچێت”.
سەرجەم یارییەکانی ئەم خولە شەوانە و لە دوو کاتی جیاوازدا لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە بەرێوە دەچن
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا