فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە لەمەودوا ناوەکەی دەبێتە جەلال تاڵەبانی
تورکیا رێگەی نەدا فڕۆکەیەک لە ئەڵمانیاوە بێتە سلێمانی
فەهمی نەبی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی رێگەنەدانی ئاسمانی تورکیا بە گەشتێک لە نێوان ئەڵمانیا بۆ سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەو گەشتەی هەڵوەشاوەتەوە، گەشتی ژمارە DE 827 نێوان دۆسڵدۆرف -سلێمانی -دۆسڵدۆرف بووە.
ئەو فڕۆکەیەی رێگەنەدراوە بە ئاسمانی تورکیا تێپەڕبێت، فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی کۆندۆر بووە.
فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاندوە، لە رێگای کەناڵەکانی پەیوەندی خۆیان لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن.
رۆژی 3.4.2023 دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا، راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگەیاند، دواتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، راگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ زیادبوونی چالاکیەکانی پەکەکە دەگەڕێتەوە لەو پارێزگایە.