دوکاندارێک: هەریەک لە ئێمە زیانی یەک دەفتەر دۆلاری بەرکەوتووە
964+
مەریەم ئەحمەد-هەولێر
ئەو ئاگرەی لە بازاڕی شێخەلڵای هەولێر کەوتەوە، زیانی بە نزیکەی 100 مێزی میوەفرۆشی و سێ دوکان گەیاندووە.
ئاگرەکە شەوی چوارشەممە، 5.4.2023 لەو بازاڕە کەوتەوە.
چەرەزاتفرۆشێک بۆ 964 قسەی کرد، ئەو خاوەنی پێنج مێز بووە و زیانی 17ملیۆن دیناری بەرکەوتووە.
هاوتا، خاوەنی دوکانی پێداویستییە كارەباییەکانە، وتی “من زۆرترین زیانم بەركەوتووە، جگە لەو بابەتە کارەباییانەی لەگەڵ ئاگر سووتا، ئەوەی ماوەتەوە بە ئاوی ئاگرکوژێنەوە بە کەڵکی بەکارهێنان نەماوە، زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار زیانم بەرکەوتووە”.
ئیبراهیم، پێداویستییەکانی چێشتخانەی ماڵی فرۆشتووە بە 964ی وت، “زیاتر لە 15 دوكان زیانی مادیان بەركەوتوە، بەڵام تەنیا سێ دوكان بە تەواوی سووتاون، هەر دوكاندارێك زیاتر لە یەك دەفتەر زیانی بەركەوتووە.
بازاڕی شێخەڵلا، بازاڕێكی میللی شاری هەولێرە، بە یەکێک لە قەرەباڵغترین بازاڕەکانی هەولێر ناسراوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی