"رۆژانە شەش نەشتەرگەری كراوە"
مانگی رابردوو 191 نەشتەرگەریكراون
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت لە مانگی ئاداردا توانراوە 191 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی فێركاری بکرێن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو
لە 1 بۆ 2023.3.31 دوو هەزار و 972 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركارییان كردووە لەسلێمانی.
بەگشتی 191 نەشتەرگەری جۆراوجۆر كراوە كە 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 61 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 30 نەشتەرگەری گەورە و 90 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە.
لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 51 پشكنینی سیتی سكان و 219 پشكنینی تیشك و 193 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 153 چارەسەری سروشتی وحەوت هەزار و 661 پشكنینی جۆراوجۆر كراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەم ئامارانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی خۆیان لە فەیسبوك داناوە و دەڵێت نەخۆشخانەكەیان بەردەوام دەبێت لەكارەكانی