قەفەسێک و باڵندەیەکی زیندووشیان پێبووە
دوو کەس لە کاتی راودا دەستگیرکران
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە سنووری چەمی شیوەسوور لە ناحیەی شۆڕش دوو هاوڵاتی لە کاتی راوکردندندا دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.4.2023 لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەدا دەستیانبەسەر قەفەزێک و دەستەیەک داو و باڵندەیەکی زیندوودا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دوو کەسە کراوەتەوە و ئاراستەی دادوەر کراوە.