مەیدانە کۆنەکە بێزاریی دروستکردووە
لە سلێمانی مەیدانی نوێی ئاژەڵان دروستدەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی دەست بە جێبەجێکردنی مەیدانی نوێی ئاژەڵان کراوە و بڕیار وایە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت.
مەیدانی ئاژەڵانی ئێستای سلێمانی کەوتووەتە نزیک گەڕەکی وڵوبە لە بەشی رۆژئاوای سلێمانی، بەهۆی نزیکییەوە لە ناوچەی نیشتەجێبوون و ئەو بۆنەی هەیبوو، بێزاریی لای دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دروست کردبوو و داوای گواستنەوەیان دەکرد.
مەیدانە نوێکە لە 15.3.2023ـەوە لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەوی لە نزیک گوندی یەخی ماڵی سەر بە ناحیەی عەربەت دروستدەکرێت و بوودجەی پڕۆژەکەش 10 ملیار دینارە.
زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، شارەوانیی سلێمانی سەرپەرشتی دروستکردنی مەیدانەکە دەکات و بڕیار وایە بە کەمتر لە وادەی تەواوکراو جێبەجێبکرێت.